جوانی پەیامی ئیسلام v 1

 Download latest version (23.1 MB)

The description of جوانی پەیامی ئیسلام App




ئاینی ئیسلام : بیروباوەڕ و شەریعەتە

(واتە : لە گەڵ ئەوەدا كە بیروباوەڕە لە هەمان كاتدا دەستوری بەڕێوەبردنی ژیانیشە) ، وە كامڵیشە لە بیروباوەڕ و هەموو بڕیارەكانیدا :

1 ـ فەرمان دەكات بە یەكتاپەرستی خوای گەورە ، وە ڕێگری دەكات لە شیرك و هاوەڵبڕیاردان بۆ خوا .

2 ـ فەرمان دەكات بە ڕاستگۆیی ، وە ڕێگری دەكات لە درۆكردن .

3 ـ فەرمان دەكات بە دادپەروەری ، وە ڕێگری دەكات لە ستەم كردن ، وە دادپەروەری بریتییە لە یەكسانی لە نێوان شتە هاوشێوەكان و جیاكردنەوەی نێوان شتە جیاوازەكان ، وە دادپەروەری بریتی نییە لە یەكسانیەكی ڕەها هەروەكو چۆن هەندێك لە خەڵك دەریدەبڕن لە كاتێكدا كە دەڵین : ئاینی ئیسلام ئاینی یەكسانیە بە ڕەهایی ، چونكە بەڕاستی یەكسانی لە نێوان شتە جیاوازەكاندا ستەمە و ئاینی ئیسلامی پێ‌ نەهاتووە و دەست خۆشیش لە ئەنجامدەری ئەم كارە ناكرێت .

4 ـ فەرمان دەكات بە دڵپاكی و سەرڕاستی و ئەمانەت پارێزی ، وە ڕێگری دەكات لە ناپاكی و خیانەت كردن .

5 ـ فەرمان دەكات بە وەفاداری و پەیمان پارێزی ، وە ڕێگری دەكات لە غەدر كردن و ناپاكی و پەیمان شكاندن و بێ‌وەفایی .

6 ـ فەرمان دەكات بە چاكە كردن لە گەڵ باوك و دایكدا ، وە ڕێگری دەكات لە ئەزێت و ئازار دانیان .

7 ـ فەرمان دەكات بە گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ، وە ڕێگری دەكات لە پچڕاندنی ئەو پەیوەندیە .

8 ـ فەرمان دەكات بە چاكەكـــاری لە گەڵ دراوسێدا ، وە ڕێگری دەكات لە خراپەكاری لە گەڵیاندا .

بەگشتی دەڵێم : بەڕاستی ئیسلام فەرمان دەكات بە هەموو ڕەوشتێكی بەرز و چاك ، وە ڕێگری دەكات لە هەموو ڕەوشتێكی سووك و خراپ .
وە فەرمان دەكات بە هەموو كردەوەیەكی چاك ، وە ڕێگری دەكات لە هەموو كردەوەیەكی خراپ .

خوای گەورە فەرموویەتی :[إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنْ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ] (النحل 90).

واتە : بەڕاستی خوا فەرمان دەكات بە دادپەروەری و چاكەكاری و بەخشینی ماڵا بە خزمانی نزیك و ڕێگریش دەكات لە خراپەكاری و تاوان و ستەم ، بەمە ئامۆژگاریتان دەكات بۆ ئەوەی بیربكەنەوە .

بو زانینی زیاتر ئەپلکەیشنەکە بەردەستە ...

Title جوانی پەیامی ئیسلام
Requirements Android 5.0+
Language English
Available Languages
License
Date Added 1630627200
Author กี ต้าร์.
Website https://play.google.com/store/apps/details?id=com.jwaniayamiislam.app
SHA-1
جوانی پەیامی ئیسلام

Version 1 information

Size 23.1 MB